خرید بک لینک
ئیسته‌نلی میلگرام بڕوای وابوو كه لێكدانه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به تاك و گشتی كارێكی هه‌ڵه‌یه و ته‌رخان كردنی وه‌خته , شتێك كه گرنگ بوو له لای میلگرام ناسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونناسانه‌ی سه‌رپۆلی هرهمه له هه‌ر كۆمه‌ڵگا یان سیستمێكی حكوومه‌ت یان ده‌وڵه‌تی . به بڕوای میلگرام كرده‌وه و هه‌وڵدانه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ شێوه‌ی بیركردن و هه‌وڵدانه‌وه‌ی سه‌رپۆلی هرهمه كه ئه‌بێته سه‌ركرده یان رابه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه . كه واته گه‌ر به ته‌ماین بزانین له كۆمهڵگایێ , سهربازگهیێ یان ته‌نانه‌ت ماڵێ رێزگرتن حاكمه یان شپرزی حاكمه ئه‌وه به‌ر له هه‌ر شتێ ئه‌شێ بزانین سه‌رلوتكه‌ی ئه‌و شوێنه به‌ڕێوه‌به‌رێكی رێكه یان ناڕێكه ..سه‌رلوتكه | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 21 آذر 1402 ساعت: 15:52

خۆزگه ئه‌كرا
گرتهیێك هه‌بێ
. . له هه‌ر کاتێكت

تا هیچ ون نه‌بێ
تا هیچ نه‌فه‌وتێ
له هه‌ر ساتێكت
. هێزم ده‌سكه‌وێ
. . . له هه‌ر چوونێك
. . . . چێژم ده‌سكه‌وێ
. . . . . . . . . له هه‌ر هاتێكت !

.

گرته | ئاكام كامرانی


  • گرته : فیلم

برچسبها: ئاكام كامراني, هرمان کامرانی

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 21 آذر 1402 ساعت: 15:52

له دوای به‌ده‌ست هاوردنی هه‌ر ئاوات و ئاره‌زوو و ویستێك , تۆزێك هه‌ست ئه‌كه‌ین جاودانه ئه‌بینه‌وه , به‌ڵام هه‌سته‌كانی ئێمه درۆزنن و ئێمه جاودانه نابینه‌وه . ئاواته‌كان وه‌كوو سه‌ركه‌وتن به سه‌ر كهژهكانن , كاتێ ئه‌گه‌ینه سه‌رلوتكه ته‌نیا یه‌ك شتێ‌تر هه‌یه بۆ كردن ; رۆیشتنه خواره‌وه . .جاودانه | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: سه شنبه 21 آذر 1402 ساعت: 15:52

مرۆڤی ئه‌مڕۆ بۆچی ئه‌وه‌نده تووڕه‌یه له كاتێكدا خۆشترین ده‌ورانی هه‌یه ؟ ئایا خۆری ئه‌مڕۆی دنیای ئێمه له‌گه‌ڵ خۆری سه‌د یان هه‌زار ساڵ لهمهوپێش هیچ جیاوازییێكی هه‌یه ؟ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه نه‌ك خۆر به‌ڵكوو زه‌وی و دار و كه‌ژ و كێ‌و و هیچ رووداوێتر ئه‌وه‌نده نه‌گۆڕاون كه ژیانی ئه‌مڕۆی ئێمه تێك بده‌ن ته‌نانه‌ت به یارمه‌تی تكنۆلۆژیا ئاسانتریش له خزمه‌ت ئێمه‌ن به‌ڵام ئێمه ته‌واو هه‌وڵمان داوه ژیانی خۆمان وه‌ك مرۆڤی مۆدێڕن تێك بده‌ین , كه واته ئێمه گۆڕاوین , جیهان بۆ خۆی هه‌ر وایه . سۆشیاڵ‌میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یارمه‌تیان داوین كه له خۆمان رازی نه‌بین چونكه سه‌یری ئه‌ویتر ئه‌كه‌ین كه له ئێمه باشتره , كاتێ سه‌ردانی ژیانی ئه‌ویش ئه‌كه‌ی ئه‌ویش له خۆی رازی نییه چونكه سه‌یر ئه‌كا كه‌سانێكی زۆر به شێوه‌یێكی جوانتر خۆیان ده‌ر ئه‌خه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وله ئه‌م باشتر دیارن . هه‌ر به‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگا پڕ بووه له كه‌سانێك كه هه‌ر هه‌موویان له ژیانی خۆیان یاسن تا راده‌یێك كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نیش فێر بووه فیلتری ئینستاگرام بخاته سه‌ر روومه‌تی تا خۆی جوانتر و لاوتر ده‌ر بخا ، كه‌س ئاماده نییه پیر بێ و هه‌مووان به ته‌مان بۆ تاهه‌تا بژین , به‌ڵام پیری دێت و به شوێنی‌دا مردن ..ژیانی ئه‌مڕۆ | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني, مدرنیته

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 12 آذر 1402 ساعت: 6:23

به وته‌ی ئامار ساڵانه یه‌ك ملیۆن مرۆڤ به‌هۆی په‌ژاره و خه‌م خۆكوژی ئه‌كه‌ن . له ئه‌مریكا یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌ی كه له بواری ئابووری خۆی خستوه‌ته جێگه‌یێكی هه‌ره به‌رزه‌وه له هه‌ر چوار كه‌س یه‌كێ تووشی په‌ژاره و دپرس بوون ئه‌بێ . به‌ڵام بۆچی ئه‌م نه‌خۆشینه له جیهان ئه‌وه‌نده جێگه‌ی باز كردووه ؟ وه‌ڵام په‌یوه‌ندی به ناخی مرۆڤی ئه‌مڕۆ هه‌یه كه گیرۆده‌ی بێ مانایی بووه . واتای ژیان له‌گه‌ڵ مه‌رگی خودا ره‌نگی له‌ده‌س داوه , مرۆڤی مۆدێڕن جیهانێكی بۆ كه‌وتۆته به‌رچاو كه خودای تێ نادۆزرێته‌وه . جیهانی بێ خودا تا چ راده‌یێك ئه‌توانێ مه‌ترسیدار بێ ؟ فهیلهسۆفهكانی ئه‌مڕۆ به یارمه‌تی زانایان و پسپۆڕانی هه‌ر چه‌شنێك له زانست ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی و هومێد بخه‌نه ناو دنیایێك كه خودا تێیدا ده‌خیل نه‌بێ , به شێوه‌یێك كه مرۆڤی تازه بتوانێ واتای ژیان له بوون و نه‌بوونی خودا دوور كاته‌وه و به شێوه‌یێكی سه‌ربه‌خۆ بژی و واتا له ناخ و دڵی ژیانی تاكه‌كه‌سی خۆی بدۆزێته‌وه . بیرمه‌ندانی ئه‌م بواره چه‌نێك سه‌ركه‌وتوون ؟ زۆر كه‌م .پێغه‌مه‌ری ئیسلام ١٤٠٠ ساڵ لهمهوپێش ئه‌ڵێ ئاوات بۆ مه‌رگ له سه‌رده‌می ئاخر فره ئه‌بێ و زۆرینه‌ی خه‌ڵك تووشی ژانی ده‌روونی ئه‌بن . كه واته به‌م وته ئێمه ئه‌زانین هۆكاری ژانی ده‌روونی چییه ; ون بوونی خودا له بیرۆكه و مێشكی مرۆڤه‌كان و سڕینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه به خودا كۆتایی پێ دێت ..په‌ژاره | ئاكام كامرانیمهرگی خودا واتایێك بوو كه نیتچه له كتێبی وه‌های وت زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی پێ ئه‌كا , نیتچه باسی ئه‌وه ناكا خودا بوونی هه‌یه یان نا به‌ڵكوو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 12 آذر 1402 ساعت: 6:23

به ته‌شه‌ر وتیانه كابرایێكی قه‌رزار بۆچی هه‌ر سه‌قام ناگری و یه‌كت نابێ به دوو ؟ ئه‌میش كێشه و گرفتی زۆری به‌سه‌ر هاتبوو و رۆژڕه‌شی فره‌ی كێشابو و كاتی ئهویشێ نه‌بووه گشتی باس بكا بۆیان , له وه‌ڵاما وتبووی ; به‌خوا هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانن نه‌هامه‌تی خه‌ڵك یاڵ و یاڵ تێ به‌ره‌و شوێنی هی من متك وه متكه ..نه‌هامه‌تی | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: کوردەواری, ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 12 آذر 1402 ساعت: 6:23

صفحه بندی